خوشکی حەسەن ڕۆحانی کۆچی دوایی کرد

سدێقە فەرەیدوون، خوشکی سەرۆک کۆماری ئێران کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خوشکی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران  ئەمڕۆ بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

پاش ڕاگەیاندنی هەواڵی کۆچی دوایی سدێقە فەرەیدوون خەشکی سەرۆک کۆماری ئێران، نووسینگەی حەسەن ڕۆحانی ڕاگەیێندراوێکی دەرکرد.

دەقی ئەو ڕاگەیێندراوە بە شێوەی خوارەوەیە:

بە ناوی خودای گەورە و دلۆڤان

هەمووان بۆ لای ئەو دەچنەوە

بە ئەو پەڕی داخ و کەسەرەوە بە خەڵک ڕایدەگەیێنین خاتوو سدێقە فەرەیدوون خوشکی سەرۆک کۆمار یەکشەممە ٣ ی سەرماوەز دوای ماوەیەک نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.

نووسینگەی سەرۆک کۆمار وێرای سەرخۆشی لە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار، هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کاتی ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی ئەو خوالێخۆشبووە، دوایی ڕادەگەیێندرێت.

News Code 29496

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =