ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مایک پێنس

جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد. لە هەولێر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیشدا باسی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی دوێنێ جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەردانی هەولێری کرد و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیشدا سوپاسگوزاری ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند: "لەماوەی چەند ساڵی رابردوو داعش دەستی بەسەر خاکێکی زۆر لە سووریا و عێراقدا گرتبوو، بەڵام هێزەکانمان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان ئەمەیان پێچەوانە کردەوە.
مایک پێنس لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە ئاداری ئەمساڵ بە هاوکاری هێزەکانمان لە هەولێر و لە بنکەی ئەسەد، دوایین ناوچەی ژێر دەستی داعشمان کۆنترۆڵکردەوە". 
 جێگری سەرۆکی ئەمریکا ستایشی هاوکاری پێشمەرگە بۆ ئەمریکا دەکات و دەڵێت :"بەهۆی ئەم هەوڵانە جیهان سەقامگیرترە، ئەمریکا سەقامگیرترە، ناوچەکەش سەقامگیرترە، هاتوومەتە ئێرە بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەم لەوەی کە پێیان بڵێم خەڵكی ئەمریکا چەندە سوپاسگوزاری خزمەتەکانی ئێوەن".
پێش هاتنی بۆ هەولێر، مایک پێنس لە ئەنبار جەژنی سوپاسگوزاری لەگەڵ سەربازانی ئەمریکا کردەوە و هەر لەوێ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا. 
 
لەبارەی نێوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە پێنس وتی: "قسەمان لەسەر ئەو ئاڵۆزییانە کرد، کە لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا لە عێراق سەریانهەڵداوە، ئەوان دڵنیاییان دایە من کە کاردەکەن بۆ ئەوەی خۆیان لە بەکارهێنانی توندوتیژی بەدووربگرن."
وتیشی:" ئەو پەیمانی بەمندا کە کاردەکەن بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی پرۆسەی دیموکراسی لەعێراق، پارێزگاری لەو خۆپیشاندەرانە د
 

News Code 29479

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =