بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێه، یەکەمین ژمارەی حەوتەنامەی "گۆڕان" بە بەرپرسایەتی فەردین کەمانگەر لە ژێر چاوەدێریی لیژنەی سەرنووسەری بە دوو زمانی فارسی و کوردی لە ئاستی پارێزگا رۆژئاواییەکانی وڵاتدا بڵاوبۆوە.
ئەم ژمارەی گۆڕان بابەتگەلێکی وەک "ململانێ فەرهەنگییەکانی دژی گەشە لە کوردستان"(لە نووسینی سەید هاشم هیدایەتی)، "گۆڕینی ناوی گوندەکانی کوردستان یان گۆڕینی شوناس"، "جێگەی بۆشی ئاوێنەیی لە مەودای نزیک" (لە نووسنی سەلمان زەند)، "نیگەرانی لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کشانەوە لە خوێندنی قوتابیانی کوردستانی" و ... لە خۆ دەگرێت.
بۆچوونی ئێوە