مەرجەکانی زەریف بۆ پابەند بوونی یەکجاریی ئێران بە بەرجام

وەزیری دەرەوە هەمدیسان جەختی کرد کە ئەگەر ئێران لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی بەرجام بەهرەمەند بێت، ئامادەیە بگەڕیتەوە سەر هەموو بەڵێنەکانی لە بەرجامدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتاردانی لە پەنێلی چەک داماڵین و پێشگری لە پەرەسەندنی چەکی کۆمەڵکوژ لە کلووپی ئاستانە لە کازاخستان، بیری هێنایەوە کە ئێران بە دوای گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی نییە.

زەریف هەروەها بە ئاماژە بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکان لە گەڵ ئێران وەک بەشێک لە مەرجەکانی بەرجام، ڕاشیگەیاند: ئەگەر ئەو پرسە بە ڕادەی پێویست وەدی بێت، ئێمە ئامادەین بگەڕێینەوە سەر هەموو بەڵینەکانمان لە بەرجام و نیازپاکیمان بسەلمێنین.

شایانی باسە، کۆماری ئیسلامی ئێران پاش تێپەڕینی یەک ساڵ لە پێشێل کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە لایەن ئەمریکاوە و گەڕانەوەی یەک لایەنەی گەمارۆکانی واشنتۆن لە دژی ئێران، ڕایگەیاند کە بە پێی فاکتەرە دیاری کراوەکانی ناو بەرجام، ڕاپەڕاندنی پابەندییەکانی هەنگاو بە هەنگاو کەم دەکاتەوە، مەگەر ئەوەی کە ئەورووپییەکان بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە هەنگاوی کارا و پراتیگی هەڵگرن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لەم دواییەدا چوارەمین هەنگاوی کەم کردنەوەی پابەندییەکانی ئێران هەڵگیرا و بەرپرسانی وڵات ڕایانگەیاند کە ئەو هەنگاوانە لە ئەگەری ناپەیمانی لایەنەکانی بەرامبەر درێژەی دەبێت.

News Code 29315

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =