بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکانی زۆرانبازی ژێە ٢٣ ساڵ(ئەمێد) پاڵەوانێتی جیهان ڕۆژانی ١٠ بۆ ١٢ ی خەزەڵوەر لە شاری بووداپێست بەڕێوە چوو و لە کۆتاییدا یانەی ئێران بە دەست خستنی ٣ میدالیای زێڕێ مەیسەم دڵخانی، موحەمەد ڕەزا گرایی و عەلی ئەکبەر یووسفی لە کێشەکانی ٦٣،٧٢ و ١٣٠ کیلۆگرام و ٣ میدالیای برۆنزی مەهدی موحسن نەژاد، سەجاد ئیمەن تەڵەب و موحەمەد هادی ساروی لە کێشەکانی ٦٠، ٦٧ و ٩٧ کیلۆگرام و بە دەست خستنی ١٢٢ خاڵ بووە پاڵەوانی جیهان.
هەڵبژاردەکانی جورجیا و ڕووسیاش بە دەستخستنی ١٢١ و ١١٨ خاڵ پاش ئێران پلەکانی دووهەم و سێهەمیان دەست خست.
Your Comment