AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ١٩ ١١:٤٦

بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی ڕاگەیێندرا؛

ئەگەری پێکرانی نەوت هەڵگرە ئێرانیەکەی دەریای سوور بە مووشەک

ئەگەری پێکرانی نەوت هەڵگرە ئێرانیەکەی دەریای سوور بە مووشەک

شەریکەی نیشتمانیی نەوت هەڵگری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هیچ ئاگرێک کەوتنەوەیەک لە پاپۆڕەکە ڕووی نەداوە، ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لە پاپۆڕەکە ڕوویداوە کە ئەگەری هەیە بە بۆنەی پێکرانی بە مووشەک بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، نەوت هەڵگری ئێرانی SABITY هی شەریکەی نیشتیمانیی نەوت هەڵگری ئێران بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ۵ و ۵ و۲۰ خولەک  لە ۶۰ مایلی بەندەری جەدە دوو جار پێکراوە.

ئەوەش ڕاگەیێندراوە کە دوو هوماری سەرەکی نەوت هەڵگرەکە خەساریان بەرکەوتووە و نەوتەکەی ڕژاوەتە دەریا کە لە ئێستادا بەر بەو ڕژانە گیراوە و نەوتە ناڕژێت.

ڕاشگەیێندراوە کە هەموو فەرمانبەرانی پاپۆڕەکە تەندروستن و کەس نەکوژراوە و کەسیش بریندار نییە و هیچ ئاگرێکیش لە پاپۆڕەکەدا نەکەوتووەتەوە.

News ID 28823

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha