AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ١٢ ١٧:١٧

لاریجانی بۆ "الجزیره":

ئێران پێشوازی لە بریاری سعوودی بۆ گفتوگۆ و دانوستان دەکات

ئێران پێشوازی لە بریاری سعوودی بۆ گفتوگۆ و دانوستان دەکات

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بە ئاماژە بە گۆڕانی هەڵوێست و بڕیاری بەرپرسانی سعوودی بۆ چارەسەری سیاسیی کێشەکان لە گەڵ ئێران، وتی: ئێران پێشوازی لەو بڕیارە دەکات، بەڵام سعوودی دەبێ چونیەتی ئەو کارە ڕوون بکاتەوە و ئەوسا ئێمە وەڵام دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە یانەی میللەت، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "الجزیره" لەبارەی وەڵامی ئێران بۆ پەیامی بەرپرسانی سعوودی وتی: ئێمە بەردەوام وتوومانە کە پرسەکانی ناوچە و لەوان پرسە ئەمنییەکان و ناکۆکیگەلی سیاسی دەبێ بە یارمەتیی وڵاتانی ناوچە چارەسەر بکرێت و ئەو هەڵوێستە عەرەبستانیش دەگرێتەوە.

ناوبراو داکۆکیی لە چارەسەریی پرسەکانی ناوچە لە رێگەی سیاسی و گفتوگۆ و پێشوازیی ئێران لە ئاگاداربوونی سعوودی و وڵاتانی ناوچە لەوبارەیە کرد و وتیشی: سەرەتا ئەو بابەتەمان لە بابەتی یەمەندا ئاراستە کرد و وتمان دەرگاکانی ئێران بەڕووی دانوستاندا کراوەیە، بەڵام ئەوە عەرەبستان بوو کە بێ ڕێزی پێ کردین و تەنانەت هەندێک لە بەرپرسانیان ئیدعای تێوەگلانی تاران لە شەڕیان دەکرد.

لاریجانی هەروەها جەختی لەوە کرد: ئێران بەردەوام ڕێزی بووە بۆ هەڵسوکەوتی باشی سعوودییەکان لە گەڵ حاجیانی ئێران لە ڕێوڕەسمی حەجدا و دانوستانەکانی هەر دوو لا لە بابەتی پرسە هاوپەیوەندەکان بە حەجی عەمرە و ئەوە نیشان دەدات کە ئێمە بەردەوام داکۆکی لە گفتوگۆ دەکەین و لە سەر ئەو بڕوایەن کە دەکرێ پرسەکانمان بە گفتوگۆ چارسەر بکەین.

سەرۆکی مەجلیس لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئەگەر بەرپرسانی سعوودی تێبگەن کە لە بری پشت‌بەستن بە ئەمریکا و ئاژاوەنانەوە لە ناوچەدا، پرسەکانیان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن و پێشنیار و مۆدلێیان ئاراستە بکەن، بێ گومان هەنگاوێکی پراتیگیان هەڵگرتووە و دانوستان مومکینە.

ناوبراو لەبارەی پێداگریی محەمەد بێن سەلمان بۆ چارەسەریی کێشەکانی نێوان عەرەبستان و ئێران لە رێگەی سیاسییەوە، ڕاشیگەیاند: ئەو لێدوانەی جێنشینی سعوودی زۆر جیاوازترە لە لێدوانەکانی پێشتری و ئێمە پێشوازی لە چارەسەریی پرسەکان لە رێگەی گفتوگۆوە دەکەین. بەڵام ئەو دەبێ چونیەتی ئەو کارە ڕوون بکاتەوە و ئەوسا ئێمە وەڵامی دەدەینەوە.

جەختیشی کرد: هەڵوێستی ئێران ڕوون و ئاشکرایە و وەک لە یاسای بنەڕەتی ئێراندا هاتووە، پێداگرین لە پەیوەندی برایانە لە گەڵ وڵاتانی ئیسلامی. هەڵبەت بە هۆی کەمترخەمیی هەندێک لە وڵاتان کێشەگەلێک لە ناوچەدا هاتۆتە دی و خۆشحاڵین کە بە هەڵە و کەمترخەمیی خۆیان زانیوە.

News ID 28666

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha