پیشەی مووشەکی، ناڤۆکی و بەرگری ئێران ڕوو لە پێشکەوتنە

جێگری فەرماندەی سوپای موحەمەد ڕەسولەڵڵا (د.خ) ی تاران وتی: ئەمڕۆ داهێنەرییەکانی ئێمە لە بواری نانۆ، پیشەی مووشەکی، ناڤۆکی و بەرگری ڕوو لە پێشکەوتنە.

سەردار سیرووس سابری جێگری فەرماندەی سوپای موحەمەد رەسولەڵڵای تاران لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، بە بە ئاماژە بە بڕێک ڕەخنەکان سەبارەت بە ئەوەی کە بۆچی دەسپێکی شەڕ جێژن دەگرین، وتی: ئێمە دەسپێکی شەڕ ناکەینە جێژن بەڵکوو دەسپێکی بەرەڤانی دەکەینە جێژن.

ناوبراو لە دێژەدا وتی: شەڕێک کە سی و پێنج وڵاتی جیهان دژی ئێمە ئەنجامیان دا و ئێمە پیاوانە وەستاین، خودی ئەو بەرەڤانییە جێژن گرتنی بوو و هەیەتی. ئێمە بەرگری خەڵک، یەکێتی تەواوی لایەن و ئایینەکان دەکەینە جێژن و ئەوە شانازییە بۆ ئێمە.

سەردار سابری لە درێژەدا بە ئاماژە بە بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە ناوچە، شار و گوندە جیاوازەکان لە بەرەکانی شەڕ وتی: ناوچەگەلێک وەکوو خۆراسان کە دوور لە شەڕ بوو یا عەشایری ئێران و هەموو قەومەکان، پارێزگاکان، زمانەکان پێکەوە یەکیان گرت ئەو جوانییە ئەبێ جێژن بگیردرێت، ئەوەی کە شەڕ چۆن کۆتایی هات پرسێکی ترە. جێی شانازییە کە ئێمە بەرانبەر دەستدرێژی کەسانی تر وەستاینەوە و بستێک لە خاکەکەمان داگیر نەکرا.

جێگری فەرماندەی سوپای تاران لە بەشێکی تر لە قسەکانی خۆی ئاماژەی کردە سەر دۆخی ئەمڕۆی وڵات، هەڕەشە و گەمارۆکان لە لایەن دوژمنانەوە و هۆکاری ئەو هەڕەشانە و وتی: لە هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز سی و پێنج وڵاتی جیهان تەواوی تەوان و تەکنۆلۆژیای خۆیانیان دژی ئێمە خستە گڕ و ئێمەش لە دۆخێکی تەواو نالەبار بووین. لە یەواوی شەرەکان دەبینین کە وڵاتەکان سەر بە زل هێزێکن بەڵام لە بەرەڤانی پیرۆز هەر دوو زل هێزەکان لە بەرانبەر نەتەوەی ئێران بوون بەڵام لە ئاکامدا هەر ئێمە سەرکەوتین.

ناوبراو بە ئاماژە بە هێز و توانی ئێرانی ئیسلامی سەرەڕای هەموو سەختی و پیلانەکانی دوژمن، وتی: ئەمرۆش تەواوی وڵاتەکانی ناوچەکە قەیراناوین بەڵام ئەو قەیرانە دزەی نەکردووەتە ناو ئێران، داعش لە عێراق و ئەفغانستانە بەڵام لە وڵاتی ئێمە نین و ئەوەش ئاکامی شەڕێکە کە لە بەرانبەر تەواوی جیهان لە ٨ ساڵ بەرەڤانی پیرۆز کردمان.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمرۆکە تەنانەت هەڕەشەکان لە لایەن دوژمنەوە لە سەر ئێران بە لە بەرچاوگرتنی هەندێک شت دەکرێت، چونکوو یەک جار شەڕێکی تەواو و پتەویان کرد و ئاکامیان نەگرت و ئەوەی کە بۆچی هەڕەشە لە ئێمە دەکەن وڵاتی ئێمە لە باری جوگرافیاییەوە ناوچەیەکی گرینگە، ڕۆژانە ١٨بەرمیل نەوت لە گەرووی هورموز تێدەپەڕێت و ڕێڕەوێکی زۆر گرینگە و هۆاکرێکی دیکەش ئەوەیە کە ئێران بڕیاری سەربەخۆیی داوە و دەیەوێت بە بێ خۆهەڵواسین بە وڵاتانی دیکە لە سەر پێی خۆی بوەستێت و ببێتە نمانە بۆ وڵاتانی دیکەش و ئەوەیە کە دوژمنان دەیانەوێت ئێمە بە چۆک دابێنن و تەواوی هەوڵی خۆیان دەدەن کە ئێمە لە شۆرش پەشیمان بکەنەوە.

سەردار سابری وتیشی: خەڵکی ئێمە هیچ کات قبووڵی ناکات کە ئێمە وەکوو عەرەبستان و کوەیت و وڵاتانی دیکە سووک بکەن. ئێمە وڵاتێکی گەورەین و ناچینە ژێر باری سووکایەتی.

ئەمڕۆکە داهێنانەکانی ئێمە لە بواری نانۆ، پیشەی مووشەکی، ناڤۆکی و بەرگری روو لە پیشکەوتنە، ئاڵبەت کێشەگەلێکمانیش هەیە کە بە پشتی خودا جارەسەر دەبن، هەر جۆرە کە ئایوتوڵڵا خامنەیی وتیان ئەو ڕۆژەی کە لە سەر لووتکەی سەرکەوتن دابینشین نە هەڕەشەیەک هەیە و نە دوژمنێک و نە گەمارۆیەک.

News Code 28549

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =