بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە پرسی دەستێوەردانی مونافقین لە هێرش کرانە سەر حەشدی شەعبی کرد و ڕایگەیاند: هەندێک دەڵێن ئیسرائیل لە پشتی هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر بنکە و هومارەکانی چەک لە عێراقە، توێژینەوەکان هەموو شتێک ڕوون دەکەنەوە. ئەگەرچی هێشتا کامڵ نەبوونە. هەندێک لەبارەی ئەو هێرشانە خوازیاری چوونی ئێمە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشن، بەڵام ئەنجومەنی ئاسایش بەڵگە و دایکۆمێنتی دەوێ و ئێمە بەڵگەمان نییە بۆ ئەوەی ڕوونی کاتەوە لایەنێکی دیار ئەو هێرشانەی ئەنجام داوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند: دوژمنێکی زۆر هەوڵی ئاژاوە و بشێوی لە عێراق دەدەن لەوان مەجاهێدینی خەڵق (مونافقین) یان دژبەرانی حکوومەتی عێراق و زۆربەیان لە هێرش کردنە سەر حەشدی شەعبی بەهرە دەبەن. توێژینەوەتکان لەبارەی دۆسیەی کرانە ئامانجی بنکەکانی حەشدی شەعبی هێشتا کامڵ نەبووە و بۆ بردنە ئەنجومەنی ئاسایش بەڵگەی بڕواپێکراومان نییە.
بۆچوونی ئێوە