بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبونەوەیەکدا کە دوێنێ لە هەولێربەڕێوەچوو، بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکان لەو دیدارەدا گفتوگۆ لە بارەی پرسە گرنگەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمى کوردستان کرا، بەتایبەتی پرسەکانى بودجەى گشتی ساڵى داهاتووى عێراق و ماددەى (۱۴۰) و داڕشتنى یاساکان و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆر و توندڕەوى.
دەستەى سەرۆکایەتیی پەرلەمانى کوردستان، جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى دارایی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەى ئەو دیدارە بوون.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پاراستنی یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان لە عێراق و هێزە عیراقییەکان و کارى پێکەوەییان و یەکدەنگى لەسەر پرسە چارەنوسسازەکان و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا کرایەوە.
Your Comment