AP ١٣٩٨ خەرمانان ٢٦ ١٥:١١

لە وڵاتی بریتانیا؛

هاوژینی هونەرمەند مەزهەر خالقی کۆچی دوایی کرد

هاوژینی هونەرمەند مەزهەر خالقی کۆچی دوایی کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هاوژینی هونەرمەندی نێوداری کورد مەزهەر خالقی لە وڵاتی بەریتانیا کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێژەن حەسەن، بەرپرسی ئەرشیفی دەنگ و رەنگ لە ئینیستیتووتی کەلەپووری کورد هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاسکردەوە.

خاتو رێسان، خوشکی  نووسەر و رۆماننووسی کورد خاتوو گەلاوێژە کە هاوسەری نووسەر و رۆماننووس ئیبراهیم ئەحمەدە.

مەزهەری خالقی بەرپرسی ئینستیتیوتی كەلەپووری كوردە لە شاری سلێمانی کە لە بوارەكانی هونەر، ئەدەبیات و فۆلكلۆر چالاكی دەكات، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ۲۳ هەزار میلۆدی کۆکردووەتەوە و زیاتر لە ۳۰۰ کتێبی بە کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی چاپکردووە و بڵاوبووەتەوە.

مەزهەری خالقی ساڵی ۱۹۳۹ لە شاری سنە لەدایكبووە، لە زانكۆی تاران بەشی فیزیای تەواو كردووە و دواتر چووەتە رێكخراوی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران. بۆ ماوەیەكیش بەڕێوەبەری ناوەندی دەنگ و رەنگی سنە و كرماشان بووە.

News ID 28389

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha