سوپای پاسداران ۷ پاپۆڕی تڕاڵی لە جاسک ڕاگرت

هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ڕاگرتنی ۷ پاپۆڕی تڕاڵی ڕاو لە ناوچەی جاسک هەواڵی دا.

بە ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پەیوەندیە گشتیەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران, شەوی ڕابردوو هێزەکانی سوپا   ۷  پاپۆڕی ڕاوی تڕاڵیان لە ناوچەی جاسک لەبەر ڕچاو نەکردنی مەودای یاسایی لە کەناری دەریا, ڕاگرتووە.

لە بەیاننامەی یوپادا هاتووە: 24 فەرمانبەر و خزمەتکاری ناو ئەو پاۆڕانە بیانی بوونە.

ئەم پاپۆڕانە 222 جۆرە گیانداری ناو دەریایان ڕاو کرد بوو .

ئەو پاپۆڕانەی دێنە ناوچەکە بۆ ڕاو نابێت لە مەودایەکی دیاری کراو زۆرتر نزیکی کەنارەکان ببنەوە چونکوو بژیوی خەڵکی ئەو ناوچانەش هەر ڕاو کردنە و ئەمانە هیچیان بۆ ناهێڵن و بەو ئامێرانەی هەیانە قووڵایی ئاوەکان لووش دەکەن.

News Code 28221

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =