بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کە لە کاتی بەرگری لە وەزیرانی پێشنیار کراوی پەروەردە و بارهێنان و میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی ئامادە بوو، وتی: وا پێش بینی دەکرێت کە لە ١٦ مانگی پێش لە گەڵ گەمارۆی توند کە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسەپێت، لانی زۆر ٦ مانگ زیاتر نەتوانێت خۆی بۆڕابگیرێت بەڵام کاتێک ئەو پێش بینییە بۆ نەتەوەیەکی بەئیرادەی خاوەن فەرهەنگی بەرز و فیداکار و خاوەن ئامانجی بەرز بوو، ئەو جۆرە پێش بێنیانە بە دڵنیاییەوە ئاکامەکەی هەڵە دەبێت.
سەرۆک کۆمار وتیشی: تەواوی جیهان و بە تایبەتی ئەمریکا گەیشتوونەتە ئەو ئاکامە کە بە زیاترین گوشار ناتوانێت نەتەوەی ئێران بە چۆک دابێنن و هیچ ئاکامێکی نابێت.
حەسەن ڕۆحانی وتی: ئێمە چەندین جار وتوومانە و دیسان دەڵێین، ئەگەری هەیە قسەکانی ئێمە بە شێوەیەکی دیکە لێک بدرێتەوە بەڵام ئێمە هیچ بڕیارێکمان بۆ دانوستانی دوو لایەنە لە گەڵ ئەمریکا نەداوە.
Your Comment