کەپسولی دراگۆن لە گەڵ فیلم و رۆبۆتێک گەڕایەوە بۆ زەوی

رۆژی ڕابردوو کەپسولێکی دراگۆن لە گەڵ وەجبەگەلی تاقیکاری زانستی لە وێستگەی گەردوونی نێودەوڵەتی گەڕایەوە بۆ زەوی. ئەو کەپسولە فیلم و ڕۆبۆتێکی تەیار بە هۆشی زیرەکی گەڕاندەوە بۆ زەوی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپەیس، کەپسولێکی دراگۆنی تایبەت بە سپەیس ئیکس رۆژی ڕابردوو لە گەڵ چەند تاقیکارییەکی زانستیی وێستگەی گەردوونی بەرەو زەوی وەڕێکەوت. ئەو کەپسوولە دراگۆنە نای CRS-۱۸یە و هەژەدەهیمن ڕاسپاردەی گواستنەوەی وەجبەی زانستی بۆ ناسا ئەنجام دەدات.

کەپسولی دراگۆنی CRS-۱۸ کە کاتژمێری ١٤:٥٩ خولەک بە کاتی گرینویچ لە وێستگەی گەردوونی هاتۆتە دەرێ، ١٢٢٥ کیلۆگرام مادەی تاقیکاری و وەجبەی زانستیی دیکەی لە خۆ گرتووە و کاتژمێر ٢٠:٢٠ خولەکی شەوی ڕابردوو بە کاتی گرینویچ لە ئاوەکانی ٤٨٣ کیلۆمەتریی کالیفۆرنیادا نیشتۆتەوە.

یەکێک لە وەجبە هەڵگیراوەکانی کەپسولی دراگۆنی CRS-۱۸ کە ٢٥ی جووڵای لە گەڵ ٢٢٦٨ کیلۆگرام خەزێنە و جیهازات ڕەوانەی وێستگەی گەردوونی نێونەتەوەیی کرابوو،  فیلمێک لەبارەی واقعی مەجازییە کە لە ماوەی یەکساڵدا لەو وێستگەیە بەرهەم هاتووە. گەردوون‌پێوان لە هەر حەوتەیەکدا نزیکەی ٤ کاتژمێر فیلمیان بە مەبەستی نیشاندانی ژیان لە وێستگەی فەزایی بۆ خەڵکی، هەڵگرتووە.

جگە لەوە ڕۆبۆتێکی چکۆلەی CIMON یش پاش چەند مانگ تاقیکاریی هۆشی زیرەک لە وێستگەی نێونەتەوەیی ڕەوانەی زەوی کراوە و هاوکات کۆمەڵێک تاقیکاریی زانستیی جۆراوجۆرێش کە لە گەردووندا ئەنجام دراوە لە گەڵ ئەو کەپسولە بووە.

شایانی باسە، کەپسول دراگۆنی دواتر بڕیارە ٤ی دیسامبێر لە گەڵ مووشەکێکی فالکۆنی ٩ ڕەوانەی وێستگەی گەردوونی نێونەتەوەیی بکرێت.

News Code 28089

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =