وڕلێدانی نوێی نەتانیاهۆ هەمبەر بە حزبوڵڵا و ئێران

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە لێدوانێکدا لە دژی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان و فەرماندەی سوپای قودسی ئێران دوا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی کە لە ترسی کاردانەوەی هێزەکانی بەرخۆدان فەرمانی جێگرکردنی سیستەمی گومبەرزی ئاسنینی لە سەرتاسەری ناوچە داگیرکراوەکان داوە، لە لێدوانێکدا لە دژی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان و سەرلەشکەر قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران دوا.

نەتانیاهۆ لەم زێدەبێژییە نوێیەیدا کە لە هەژماری تویتەریی وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی زایۆنی بڵاو کراوەتەوە، ڕوو لە سەید حەسەن نەسروڵڵا و قاسم سولەیمانی وتی: ئاگاداری قسە و هەڵسوکەوتتان بن. نەسروڵڵا واباشە ئارام بێت، ئیسرائیل باش دەزانێت چۆن بەرگری لە خۆی بکات.

نەتانیاگۆ رۆژی ڕابردووش بانگەوازی لە کۆمەڵگای جیهانی بۆ هەڵمەتی خێرا لە پێناو ڕاگرتنی ئێران کردبوو.

پێدەچی لێدوانی رۆژی یەکشەممەی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، بۆتە هۆی ترس و تۆقانی بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی و ئامانجی نەتانیاهۆ لەو لێدوانانەی گەڕاندنەوەی متمانەبەخۆیی زایۆنییەکان بێت.

News Code 28073

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =