AP ١٣٩٨ خەرمانان ١ ١٤:٢٢

سەردار سەلامی:

ئامادەبوونی بیانییەکان لە کەنداوی فارس دژی ئاسایشی ناوچەیە

ئامادەبوونی بیانییەکان لە کەنداوی فارس دژی ئاسایشی ناوچەیە

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بە ئاماژە بەوەی کە هیچ وڵاتێک ناتوانێ وەک ئێران ئاسایشی هەموو ناوچەکە دابین بکات، وتی: ئامادەبوونی بیانییەکان لە کەنداوی فارس دژی ئاسایشی ناوچەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرداری "حسێن سەلامی" فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە شاری مەشھەد ڕایگەیاند: شەڕی ئابووری لەو بەشە دانەبڕاوانەی سیاسەتەکانی ئەوڕۆی دوژمنانی ئێرانە و پیلانەکانیان لە سەر بنەمای تێکدانی ڕەوشتی ئابووری و بە خەیاڵی خۆیان خەساندنی ئابووریی ئێران داڕشتووە.

سەردار سەلامی وێڕای ئاماژە بە شێوازە جۆربەجۆرەکانی شەڕی بریکارانە، ئۆپراسیۆنی دەروونی، شەڕی ھەواڵگرییانە و ترساندنی سەربازییانە لە لایەن دوژمنەوە لە ناوچەکەدا، ڕاشیگەیاند: سیناریۆکانی دوژمن بۆ ناوچەکە لەم ھەلومەرجەی ئێستادا گەلێک بەربڵاوتر لە ترساندنی سەربازییانە و چەواشەکاریی ھەواڵگرییانەیە.

فەرماندەی گشتیی سوپا بە ئاماژە بەوەی کە گەمارۆکان ئاستەنگی بەردەم پێشکەوتنی ئێمە بین، بەڵکوو کەرەسەی گەشە و پێشکەوتنن، وتی: ئەگەر لە سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆزدا ئامادەبوون و بەشداریی بەشێک لە کۆمەڵگا لە بەرەکانی شەڕدا بەس بوو، ئەوڕۆکە پێویستە تەواوی کۆمەڵگا لەم جیھادە ئابوورییەدا بەشدار بن.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئامادەبوونی دوژمن لە کەندوای فارس وتیشی: هیچ وڵاتێک وەکوو ئێران ناتوانێ ئاسایشی هەموو ناوچەکە دابین بکات و دوژمنان ناتوانن سیستەمی ناوچەیی لە بندەستی دەربێنن، ئامادەبوونی بیانییەکان لە کەنداوی فارس دژی ئاسایشی ناوچەیە. لەو پێناوە دەسەڵاتێکی زۆرمان هەیە و دوژمنان بە هیچ چەشنێک ناتوانن بە سەرماندا زاڵ بن.

News ID 27984

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha