بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆتایی ڕکابەرییەکانی زۆرانبازیی فەرەنگی گەنجانی جیهان، هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بە دوو میدالیای زێڕی محەمەد ناقووسی و عەلی ئەکبەر یووسفی لە کێشەکانی ٧٧ و ١٣٠ کیلۆگرام و ٣ میدالیای بڕۆنزی پوویا دادمەرز، شاهین بۆداغی و محەمەد ڕەزا ڕۆستەمی لە کێشەکانی ٥٥، ٦٣ و ٧٢ کیلۆگرام، لە پاش ڕووسیا پلەی دووهەمی پاڵەوانێتی ئەو ڕکابەریانەی مسۆگەر کرد و تورکیاش بووە سێهەمی زۆرانبازی فەرەنگی گەنجانی جیهان.
شایانی باسە، ڕکابەرییەکانی زۆرانبازی گەنجانی جیهان لە رۆژانی ٢٥ تا ٢٧ی گەلاوێژ لە شاری تالینی وڵاتی ئیستۆنی بەڕێوە چوو.
Your Comment