بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ رەسوول چگینی، فەرماندەی هێزی پۆلیسی هاتوچووی بانە ڕایگەیاند: بە هۆی پێکادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پەیکان و لێکسووس لە ڕێگای گوندی بوئین بۆ بانە ۱۳ کەس لە موسافرەکانی هەر دوو ئۆتۆمبێلەکە کوژران و بریندار بوون.
چگینی زیادی کرد: بە داخەوە ۲ موسافر لەناو پەیکانەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و ۱۱ کەسیش لە هەر دوو ئۆتۆمبێلەکە بریندارن و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
فەرماندەی هێزی پۆلیسی شاری بانە ڕاشیگەیاندووە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی کارناسانی پۆلیس، هۆکاری ئەم ڕووداوە ئاوڕنەدانەوەی شۆفێری لێکسۆس بە بەردەمی خۆی، ڕاگەیێندراوە.
Your Comment