ڕاگرتنی پاپۆڕی بریتانیایی هێزی ئێرانی بە جیهان نیشان دا

زیا تورک یڵماز وتی: ئیستکباری جیهانی ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکەی خەساری زۆریان لە لایەن ئێرانەوە خواردووە.

زیا تورک یڵماز اجلاکی سیاسی و شرۆڤەکار و بەرپرسی ماڵپەڕی " ڕاست خەبەر" ی تورکیا لە پێوەندی لە گەڵ ئاڵۆزی ئەم دواییەی نێوان ئێران و بریتانیا بە هەواڵنێری مێهر وتی: لە ڕاستیدا پرسی ڕاگرتنی پاپۆڕی دوو لایەنەکە زیاتر لە ئەوەی کە بابەتێکی مافی بێت، پرسێکی سیاسییە و ئەم هەوڵە نواندنی هێزێکی تر لە لایەن ئێرانەوە لە ئاستی نیودەوڵەتی بوو.

یڵماز زیادی کرد: بریتانیا و ئەمریکا دەیانەوێت ئابڕووی لە دەست چووی چەند ساڵەیان ببووژێننەوە. لە هەمان پێوەندیدایە کە ئەو دوو وڵاتە بە بۆنەی ڕق و هەستی تۆڵەیەکەوە کە لە شۆڕشی ئیسلامی هەیانە، بە بێ سەرەنج بە یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەکان هەوڵ دەدەن ئێران لە لای جیهان بڕووخێنن.

ناوبراو ڕایگەیاند: ماوەیەک لەمەوپێش بوو کە پاپۆڕی ئێرانی کە سووتەمەنی دەگواستەوە لە لایەن هێزی دەریایی بریتانیاوە لە جەبەل تارق ڕاگیرا. ئەمە خۆی نیشانەیەکی گەورە لە بێ دەسەڵاتی ئیستکباری جیهانی بوو.

یەڵماز بە ئاماژە بە پێوەندی کاردانەوەکانی ئێران بە بەدی نەهاتنی بەڵێنە بەرجامییەکانی لایەنە ئەورووپییەکان و هەوڵە دوژمنانەکانی ئەم دواییەی بریتانیا وتی: ئیستکباری جهانی توانی بڕیاردانی سیاسەتی سەربەخۆ تەنانەت لە بواری دیپلۆماتیکیشی نییە. پاش کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێران و دیاری کردنی دەرفەتێکی تر بۆ بەدی هێنانی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئەورووپا لە لایەن ئێرانەوە، بریتانیا کە پێوەندی نێزیکی لە گەڵ ئەمریکا هەیە، بۆ کردەیی کردنەوەی خواستەکانی ئەمریکا لە درێژەی سەپاندنی گەمارۆی نەوتی لە سەر ئێران دەستی دایە راگرتنی پاپۆڕی ئێرانی لە جەبەل تارق.

ناوبراو وتیشی: چەندین ساڵە کە ئیستکباری جیهانی ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی خەساری گەورەیان لە لایەن میحوەری بەرخۆدان و شۆڕشی ئیسلامییەوە پێ گەیشتووە. چەندین ساڵە کە ئەوان هەوڵیان داوە ڕێگری بکەن لە پێشکەوتنی شۆڕش و هەر بۆیە ئابووری ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

زیا تورک یەڵماز ڕایگەیاند: ڕاگرتنی پاپۆڕی ئێران لە ئاوە ئازادەکانیش لە درێژەی ئەو مەبەستەیە. ئێرانیش لە کارێکی بەهێز و زیرەکانە پاپۆڕێکی بریتانیایی کە بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان خەریکی هاتوچۆ لە ناوچەکە بوو، ڕاگرت تا نیشانی بدات سەرەڕای تەواوی گوشارەکان ئیزنی دەست درێژی ناداتە ئیستکباری جیهانی.

News Code 27657

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =