مانگیلەیەک بە قەبارەی زەوینی تۆپی پێ ڕەوانەی گەردوون کرا

هێزی ئاسمانیی ئەمریکا مانگیلەیەکی هێندەی زەوینی تۆپی پێی ڕەوانەی سووڕگەی زەوی کرد کە بە وتەی کارناسان، بە گەورەترین سازەی بێ موسافیری داڕێژراوی مرۆیی لە گەردوون دێتە ئەژمار.

بە ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپەیس نیووز، هێزی ئاسمانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە ١٢ی جووڵای مانگیلەیەکی هێندەی زەوینی تۆپی پێ بە سەرکەوتوویی ڕەوانەی ئاسمان کرد.

مانگیلەی DSX  زانیاریگەلێک کۆ دەکاتەوە کە بۆ خوێندنەوەی تیشکگەلی جۆراوجۆر لە کەشی گەردووندا بە کار دەهێنرێت. DAX گەورەترین مانگیلەی هێشووییە کە لە لایەن مووشەکی "فالکۆن هۆی"ی کۆمپانیای سپەیس ئیکس لە ٢٥ی ژوئەن لە بنکەی کیپ کارناڤاڵەوە ڕەوانەی ئاسمان کرا.

ئەو کەرەسە گەردوونییە لە لە بنکەی کەرتلەندی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە نیومێکزیکۆ بەرهەم هاتووە و بە وتەی بەرپرسان ئەو مانگیلە توێژینەوەگەلێکی نوێ ئەنجام دەدات تا پشتوێنەی تیشکی "ڤی ئالێن" و کاریگەرییەکانی لە سەر جیهازاتی گەردوون پێو لێک دەداتەوە.

ئەو مانگیلەیە کە بە وتەی کارناسان گەورەترین سازەی بێ موسافیری گەردوونە بڕیارە بۆ ماوەی یەک ساڵ تاقیکارییەکانی لە سووڕگەی زەوی ئەنجام بدات.

News Code 27648

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =