بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند کاتژمێر لەمەوبەر هونەرمەندی ناوداری ناوچەی هەورامان وشاری سنە، مامۆستا محەمەد ئەمین قادری ناسراو بە حەمە ئەمین خواشتی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
پاش کەمێکی تر تەرمی ئەم هونەرمەنەدە لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی بەهەشت محەمەدی شاری سنە بە خاک دەسپێردرێت.
حەمە ئەمین خواشتی ساڵانێکی زۆرە لە بواری وتنی گۆرانی کوردی، سیاوچەمانە و هورە چالاکی فەرهەنگی دەکات و خزمەتی زۆری بە هونەری فولکلۆری مۆسیقا و گۆرانی کوردی کردووە.
Your Comment