بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە گفتوگۆیەکدا بوونی هەر جۆرە ڕێگایەکی پێوەندی نهێنی لە گەڵ ئێرانی بە توندی ڕەت کردەوە.
هۆک هەروەها لەئەو گفتوگۆوە پاگەندەی کرد کە دوابەدوای گەمارۆکانی ئەمریکا بودجەی بەرگری ئێران سەدا ٢٧ کەمی کردووە و ١٢ مەرجەکەی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بنەمای دانوستانی لە گەڵ ئێران دەبێت و هەر جۆرە ڕێککەوتنی کۆتایی لە گەڵ ئێران ئەبێ کێشە ناوڤۆکی و مووشەکە باڵستیکەکانی ئەو وڵاتە بگرێتە بەر.
لە دۆخێکدا کە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە بەرانبەر ئێران لە گەڵ ڕەخنەیەکی بەربڵاو لە ناوخۆی ئەمریکا و لە لایەن ڕەخنەگرەکانی ترامەوە بەرەوڕوو بووە، بەڵام هۆک وتی کە واشنتۆن لە سیاسەتەکانی خۆی بەرانبەر ئێران ڕازییە و تارانمان لە ٥٠ ملیار دۆلار داهاتی ساڵانە بێ بەش کردووە.
Your Comment