پیشانگای خۆشنووسی کوردی لە سنە کرایەوە

یەکێک لە ئەو بەرنامانەی کە لە پەراوێزی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کورد بەڕێوە دەچێت کردنەوەی پیشانگایەکی خۆشنووسی کوردی لە سنەیە کە دەستی پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیشانگای خۆشنووسی کوردی لە بەرنامە پەراویزییەکانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کورد لە گالری دیاری سنە کرایەوە.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەو پیشانگا پارێزگاری کوردستان، بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و خۆشنووسانی سنەیی بەشداریان هەبووە.

ئەمجەد ئێفتخار سەرپەرشتی ئەنجومەنی خۆشنووسانر کوردستان بە ئاماژە بە کردنەوەی ئەو پیشانگا کوردییە لە گالری دیاری سنە زیادی کرد: لە ئەو پیشانگا ٥٥ بەرهەم لە خۆشنووسانی بەناوبانگی وڵات و پارێزگای کوردستان خراوەتە بەر چاو بینەرانەوە.

شیاوی باسە ئەو پیشانگا لە ئەمڕۆ نۆهەم تا ١٤ ی پووشپەڕ درێژەی هەیە.

ناوبراو داوای کردنەوەی مۆزەخانەی خۆشنووسی کوردی لە سنەی کرد.

News Code 27183

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =