عەلائەدین بروجەردی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە هەوڵی سوپای پاسدران بۆ تێکشکانی فڕۆکە ئەمریکییەکە کە بە شێوەی نایاسایی هاتە ناو هەرێمی ئیرانەوە، وتی: ئەو کارە باشترین بڕیارێک بوو کە هێزەکانی هەوا فەزای سوپای پاسداران بەرانبەر ئەو دەست درێژییە ئەنجامی دا.
ناوبراو وتیشی: ٦ ساڵ لەمەوپێشیش هێزە چەکدارەکان توانیان فڕۆکەی ئەمریکی RQ7 سالم بهێننە زەوی و بە ئەندازیاریەکی پێچەوانە جۆری ئێرانییەکەیان چێ کرد و ئەمڕۆش بە تێکشکانی فڕۆکە پێشکەوتووەکەی ئەمریکا، جارێکی تر هێزی خۆمانمان لە بەرانبەر ئەمریکا نیشان دا.
بروجەردی بە وتنی ئەوەی کە ئەم هەوڵەی هێزەکانی ئێمە وانەیەکی باش بوو بۆ ئەمریکییەکان، وتی: ئەو کارە پەیامێکی زۆر باش بۆ وڵاتانی تری ناوچەکە بوو کە ئەوان بزانن بە پشت بەستن بە تواناییە نەتەوەییەکانی خۆیان هێزی خۆجەیی دەست بخەن و پشت نەبەستنە هێزی بیانییەکان.
Your Comment