بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد لە ئاستی خۆیدا بێ وێنەیە

بەرپرسی نووسینگەی کۆنگرەی ناودارانی کورد وتی: ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی هەرچی باشتری کۆنگرەکە وەک رووداوێکی گەورەی فەرهەنگی گیراوەتە بەر و سنە لە ئامادەیی تەواودایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەدنان بەرزەنجی، بەرپرسی نووسینگەی کۆنگرەی ناودارانی کورد لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری کۆنگرەکە لە سنە، ڕایگەیاند: کۆنگرەەی ناودارانی کورد بە ئامانجی ناساندن و ناسینی کەسایەتییە گەورە و بلیمەتە کانی بورای فەرهەنگ و هونەری کورد و ڕێزگرتن لە چەندین ساڵ خزمەت و هەوڵ و ماندووبوونی ناودارانی کورد لە سەرانسەری جیهان پێش بینی کراوە.

ڕاشیگەیاند: کوردستان شارێکی فەرهەنگیە و لەم پێناوەدا سنە دەبێ دایکی هەموو شارەکان بێت لە بواری فەرهەنگیدا.

عەدنان بەرزەنجی هەروەها ناساندنی دەفرایەتییە فەرهەنگییەکانی سنە و ڕێز گرتن و ناساندنی بلیمەتانی کوردی بە ڕووداوێکی گەورە فەرهەنگی ناوبرد و زیادی کرد: هیوادارم ئەم خولە لە کۆنگرەی ناودارانی کورد بە شێوەیەک ئەنجام ببێت کە برەندێک بۆ خولەکانی داهاتوو و نمانەیەک بێت بۆ دیکەی پارێزگاکانی وڵات.

 ئەو بە ئاماژە بە ڕەوتی بەرچوونی ئەم کۆنگرە و جیاوازی لەگەڵ کۆنگرەی فەرزانەکانی کورد، وتی: لەم کۆنگرەیەدا ڕێز لەو ناودارە کوردانە دەگیردرێت کە زیندوون و  کوردناسان لە ئاستی نێودەوڵەتی دەناسرێن . ئەمەش تا ئێستا لە هیچ شوێنێکی جیهان ڕووینەداوە و کارێکی بێ وێنەیە.

هەروەها وتیشی: هەوڵ دراوە ناودارانی کورد لە هەموو بەشەکان لەوانە هونەر، ئەدەبیات، شێعر، کارخولقێن، وەرزشوان، زانا و هەموو ئەو کەسانەی کە لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا ناودار بوونە، بناسرێن و هەر لەم پێناوەشدا کۆمیتەی زانستی لە ۶ بەشدا پێکهات.

 عەدنان بەرزەنجی ئەوەشی وت کە بۆ باشتر بەڕیوەچونی ئەم کۆنگرە  هەوڵ دراوە هەموو دەفرایەتییە فەرهەنگییەکان بەکاربهێنرێت و لەم پێناوەشدا میدیا و دەزگاکانی راگەیاندن یارمەتی زۆری بەڕێوەبەرانی کۆنگرەکەیان داوە.

 بەرپرسی نووسینگەی کۆنگرەکە ئاماژەشی دا کە بەڕێوەچوونی پیشانگای بەرهەمی خۆش نووسەکانی ئێران، پیشانگای کتێب، پیشانگای پیشەی دەستی، کردنەوەی پارکی ناودارانی کورد، بەڕێوەچوونی چەندین شەوی شێعر و کۆنسێرتی مۆسیقا لەو بەرنامانەیە کە لە ماوەی بەڕێوەچوونی ئەم کۆنگرە لە سنە پێش بینی کراوە.

 کۆنگرەی ناودارانی کورد لە ڕۆژانی ۱۱ و ۱۲ی پووشپەڕ بە ڕێزگرتن لە ناوداران و بلیمەتەکانی کورد لە زانکۆ کوردستان بەڕێوەدەچێت.

News Code 27083

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =