AP ١٣٩٨ جۆزەردان ٢٩ ٠٨:٥٧

عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕایگەیاند:

بوونی هێزی دەرەکی لە خاکی عێراق قەدەغە کرا

بوونی هێزی دەرەکی لە خاکی عێراق قەدەغە کرا

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە رێگه‌ ناده‌ین هیچ هێزێكی بیانی كار یان جووڵه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ئه‌نجامبدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادل عەبدولمەهدی سەبارەت بە دۆخی عێراق دوای شەری داعش، وتی: وڵات به‌ ره‌وشێكی ئاڵۆز له‌ شه‌ڕی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییدا تێپه‌ڕیوه‌، له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپاوه‌ تا سه‌پاندنی داگیركاری به‌سه‌ر عێراقدا و بونی هێزی بیانی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و دروستكردنی میلیشیای چه‌كدار و به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ كرده‌ی چه‌كداری له‌ دژی ئامانج و وڵات و هێزی دیكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق.
وتیشی: بەبێ رێگەپێدان و رێكکەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق، رێگه‌ ناده‌ین هیچ هێزێكی بیانی كار یان جووڵه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ئه‌نجام بدات و رێگەش نادەین وڵاتانی ناوچەكە لەسەر خاكی عێراق بوونی هەبێت، یان كردە دژی لایەنێكی دیكە بكەن، جا وڵاتانی بیانی بن یان دراوسێ.
سەبارەت بە بوونی هێزی چەكداری لەدەرەوەی دەسەڵاتی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگەیاند: رێگە نادەین هیچ هێزێكی عێراقی یان غه‌یره‌ عێراقی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان كار بكات.

News ID 27009

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha