بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە فڕۆکەخانەی ئیمام و ڕێوڕەسمی کردنەوەی ترمیناڵی سەلام، وتی: ئەمڕۆ بنەڕەتی شەڕی دوژمنانی ئێمە، شەڕی هیوا یا شەڕی ئیرادەکانە. ئەوان دەیانەوێت هیوادار بە ئامانجێک بن و بە پیلان و نەخشەی خۆیان کە هەر ئەو بێ هیوا کردنەی نەتەوەی ئێران لە داهاتوویە، بگەن. نەتەوەی گەورەی ئێرانیش لە بەرانبەردا نایەوێت سەربەرزی خۆی لە دەست بدات و دەیەوێت لە گەڵ دوژمن لە گەیشتن بە هیواکانیان بێ هیوا بکات.
ڕۆحانی لە درێژەدا وتیشی: لە کۆتاییدا، سەرکەوتووی ئەو شەڕە ئێمە دەبین چونکە لایەنی بەرانبەری ئێمە نەتەوە نییە، ئێمە لە گەڵ هیچ نەتەوەیەک شەڕمان نییە، بەڵکوو لایەنی بەرانبەری ئێمە هەندێک سیاسەتوانی کەم ئەزموونن و لە ئەم لاشەوە گرووپێک لە بەرپرسان نین، بەڵکوو تەواوی گەلی ئێران یەکپارچە لە ئەو شەڕە ئامادەیە.
Your Comment