ناکۆکییەکان بۆ شەڕی ئابووریی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران دەگەڕێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: سەرچاوەی ناکۆکییەکان بۆ شەڕی ئابووریی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران دەگەڕێتەوە و ئەگەر ئەو شەڕي بوەستێت، شایەدی گۆڕانکاریی ئیجابی لە ناوچە و جیهان دەبین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەشی لە گەڵ شینزۆ ئابە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بە ئاماژە بە هاوکات بوونی سەفەری ئابە لە گەڵ نەوەدئەمین ساڵوەگەری پەیوەندیی مێژوویی دوو وڵات، ڕایگەیاند: لەوەی کە دەوڵەتی ژاپۆن و بەڕێز سەرۆک وەزیران پێداگرن لە پەرەدان بە پەیوەندییە سیاسی، ئابووری، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان پێشوازی دەکەین.

ڕۆحانی ڕاشیگەیاند: هەم لە دانیشتنی تایبەتی و هەم لە دانیشتنی وەفدەکان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دوو وڵات لەوان سەرمایەدانەری ژاپۆن لە بەندەرەکانی چابەهار و موکران گفتوگۆ کرا و لەوەی کە ژاپۆن حەز بە کڕینی نەوت لە ئێران و چارەسەریی پرسە ماڵی و پەیوەندییە زانستی و فەرهەنگییەکانە، دەکرێ وەک دەستەبەرکەری گەشەی پەیوەندیی دوو وڵات وێنا بکرێ.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە گفتوگۆکان لەبارەی ئاسایش و ناکۆکی‌سڕینەوە لە ناوچە، جەختی کرد: بە سەرۆک وەزیرانم ڕاگەیاند کە لە ناوچەدا دەسپێکەری شەڕ لە دژی ئەمریکا نابین، بەڵام ئەگەر شەڕێک لە دژمان دەست پێ بکات، بە توندی وەڵام دەدەینەوە، لە بەرامبەردا بەڕیز سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بە شێوەیەکی بەرچاو بە داهاتوو دڵخۆشە و دەڵێ گۆڕانی ئیجابی بەڕێوەیە.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە گفتوگۆکان لەبارەی بەرجام وتی: بە لایەنی بەرامبەرمان ڕاگەیاند کە ئێمە حەز بە پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە دەکەین و هەنگاوەکانی ئێران لە چوارچێوەی بڕگەی ٣٦ی بەرجامە. هەروەها بەو پێیە دوو وڵات باوەڕیان بە تەکنۆلۆژیای ئاشتی‌خوازانەی ناڤۆکییە، خوازیارین هاوکاریی دوو وڵات لە بواری ناڤۆکین.

جەختیشی کرد: ئەگەر ئەوڕۆ شایەدی هەندێک ناکۆکین، سەرچاوەکەی بۆ شەڕی ئابووریی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران دەگەڕێتەوە و ئەگەر ئەو شەڕە بوەستێت شایەدی گۆڕانکاریی ئیجابی لە ناوچە و جیهان دەبین.

ڕۆحانی لە کۆتاییدا وێرای ئاراستە کردنی سپاس و پێزانینی بۆ هەوڵ و پەیجۆریی سەرۆک وەزیران شینزۆ ئابە و وەفدی یاوەری لە پێناو ئایدیاکانی دوو وڵات، وتیشی: لە دیداری ئەوڕۆ سەبارەت بە پرسگەلێکی وەک هاوکاریی دوو وڵات لەبارەی کۆچبەران، بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەری، هاوکاری لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم، ئاوەدان کردنەوەی سووریا و یارمەتیدان بە کۆتایی قەیرانی یەمەن گفتوگۆمان کرد.

News Code 26911

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =