AP ١٣٩٨ جۆزەردان ٢١ ١٠:٤٢

تەقینەوەی بۆمب کاراونێکی هەسەدەی کردە ئامانج؛

کوژران و بریندار بوونی ۱۳ شەڕڤانانی کورد لە باکووری ڕەقە

کوژران و بریندار بوونی ۱۳ شەڕڤانانی کورد لە باکووری ڕەقە

بەهۆی تەقینەوەیەک، کاروانێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) لە گوندی ئەبوو سوسە لە باکووری شاری رەقە کرایە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سپۆتنیک ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەک لە گوندی سوسەی باکووری ڕەقە ڕوویدا کە بەوهۆیەوە  چوار شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەست داوە و ۹ شەڕڤانی دیکەش بریندار بوونە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە کە لەو تەقینەوەیەدا چوار  ئۆتۆمبێلی سەربازی هەسەدە سووتاوە.

هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری سووریا لە بندەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە.

News ID 26870

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha