بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار قاسم ڕەزایی ئەوڕۆ دوشەممە لە سەردان و کردنەوەی بازگەی "میلە ١٨ ئایبەک" لە سنووری نێوان ئێران و تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە کۆڵبەران لە لایەن ئێمەوە پاڵپشتی دەکرێن و چالاکیان ڕەوایە، ڕایگەیاند: کەسانێک کە شەوانە و بە چەکەوە بە بەرزایی و دۆڵەکاندا تێدەپەڕن و کاڵای قاچاخ و مۆڵەت پێنەدراوە هاوردە دەکەن، کۆڵبەر نین.
ڕاشیگەیاند: کۆڵبەری هەنگاوێکی یاسایی لە کاتژمێر و شوێن و بە کاڵای دیاری کراوە و ئێمە لەوبارەیەوە کێشەیەکمان نییە و بەرەنگاربوونەوەی ئەوان لە رۆژەڤی سنووروانیدا نییە.
فەرماندەی سنووروانی ناجا بە ئاماژە بەوەی کە هەندێک لێدوانی ناکارناسانە لەوبارەیەوە بۆتە هۆی کەڵکئاوەژوویی هەندێ کەس و میدیای دوژمنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڕوونی کردەوە: هەموو هەوڵی سنوورەوانان پاراستنی سنوورەکان، شەڕەف و نامووسی ئێرانی ئیسلامییە کە بە عەشق و لە خۆبوردوویی و لە سەخڵەتترین دۆخی ژیاندا سنوورەکان دەپارێزن.
سەردار ڕەزایی بە ئاماژە بە ئامادەکردنی پلانێک بۆ سامان دان بە سنوورەکانی وڵات، وتی: دەوڵەت و مەجلیس بە ئامادە بوونی کارناسانی ناوەندی توێژینەوەی مەجلیس لە ناوچە جۆراوجۆرە سنوورییەکان لە حەوت مانگی ڕابردوودا کاری کارناسانی باشیان ئەنجام داوە و ئەنجامەکەی ئامادەکردنی پلانێکی تایبەتی بۆ نووسینگەی سەرۆک کۆمارییە و سەرۆک کۆماری بەڕێزیش لەوبارەیە فەرمانی زۆر باشی دەرکردووە.
بۆچوونی ئێوە