AP ١٣٩٨ جۆزەردان ١٩ ١١:٤٤

لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی "ڕاسپاردەی من"؛

کاردانەوەی زەریف بە پاگەندەی هۆک سەبارەت بە مووشەکەکانی ئێران

کاردانەوەی زەریف بە پاگەندەی هۆک سەبارەت بە مووشەکەکانی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە پاگەندەی برایان هۆک سەبارەت بە فۆتۆشاپ بوونی توانستی بەرگری و مووشەکی ئێران، وتی: دەبینین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە ئەوڕۆ لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی "ڕاسپاردەی من" سەبارەت بە پرسی گەمارۆ و کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام، لەبارەی سەفەری بەمزووانەی بەرپرسانی بیانی بۆ تاران ڕایگەیاند: بە بڕوای من سەفەری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ تاران و هەروەها سەفەری بەڕێز ڕۆحانی بۆ بیشکەک و دووشەنبە بۆ دیدار لە گەڵ رێبەرانی ئەو دوو وڵاتە، دەرفەتێکە لە بەردەم کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو داڕشتنی سیاسەتەکانی خۆی و داهاتووی بەردەمی و هەروەها دۆزێنەوەی رێگە چارەیەک بۆ بەرەوڕووبوونەوە لە گەڵ سیاسەتگەلێک کە هەموو جیهانی کردۆتە ئامانج.

زەریف سەبارەت بە دیداری سبهەینێی وەفدی ئێرانی و ئەڵمانی، وێرای ڕەخنە لە رۆژئاوا بۆ ڕانەپەراندنی بەڵینەکانیان هەمبەر بە ئێران، ڕاشیگەیاند: ئەرکی سەر شانی ئەورووپییەکان و هەموو ئەندامانی بەرجام ئەوەیە کە هەلومەرجی پەیوەندیی ئابووری ئێران ئاسایی بکەنەوە و ئەوان دەبێ سەبارەت بە هەنگاوەکانیان لەوبارەیە وەڵام بدەنەوە و پێمان بڵێن تا چەندەی رێگایان ئاسایی کردۆتەوە.

وەزیری دەرەوە سەبارەت بە مۆڵەتی دیاری کراوەی ئێران لە پرسی بەرجام بۆ ئەورووپییەکان ڕوونی کردەوە: قسە لە مۆڵەتی دیاری کراوە نییە و ئەوان دەزانن کە ئەگەر هەنگاوێک هەڵگرن، ئەرکی سەر شانیانە و ئێمەش هەنگاوەکانی خۆمان یان ڕادەگرین یان هاوسەنگ لە گەڵ هەنگاوەکانی ئەوان بڕیاری پێویست دەدەین. ئەوەی کە ئەوان دەڵێن هەوڵمان داوە و نەبووە، ئێمەش دەتوانین لە وەڵامیاندا بڵێین کە لەوە بە دوا هەوڵ دەدەین و نابێ.

ناوبراو هەروەها لە کاردانەوە بە پاگەندەی برایان هۆک سەبارەت بە فۆتۆشاپ بوونی توانستی بەرگری و مووشەکی ئێران، وتی: دەبینین.

زەریف وتیشی: سیاسەتگەلی ئەمریکی تەنیا ئێرانی نەکردۆتە ئامانج، بەڵکوو هەموو وڵاتانی جیهانی کردۆتە ئامانج.

وەزیری دەرەوە لە کۆتاییدا ڕووانییە سەفەری بەمزووانەی شینزۆ ئابە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ ئێران و بە داکۆکی لە زەروورەتی وەستاندنی سیاسەتی شەڕی ئابووری، جەختی کرد: لە دیداری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن پرسی دوو لایەنە دەخرێتە ڕوو و ئێمە بە وردی گوێ بۆ ڕوانگەکانی ئەو دەگرین و لە بەرامبەردا ڕوانگەی خۆمانی بە چڕ و پڕی پێ ڕادەگەیێنین.

News ID 26823

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha