هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی قودس بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین، محمەد ئەلزەهار ، یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی بزووتنەوەی حەماس لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر باسی لە مامەڵەی سەدە و هەوڵەکانی ئەمریکا وئیسرائیل بۆ پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرانبەر بە گەلی فەلەستین، کرد.
ئەلزەهار سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئابووری بەحرەین وەک دەستپێکی جێبەجێ کردنی مامەڵەی سەدە وتی: ئێمە وڵاتی خۆمان واتا فەلەستین و پیرۆزییەکانی و مافی گەڕانەوەی هەموو فەلەستینیەکانی لەگەڵ پارە چ لە بەحرەین و چ لە شوێنێکی دیکە ناگۆڕینەوە.
وتیشی: ئەم کۆبوونەوە شکست دێنیت و ئیمە هیچ جۆرە بەرتیلێک لە بەرانبەر بنەما و پرەنسیپەکانی فەلەستین قبووڵ ناکەین.
ئەوەشی وت کە ئوردۆن، سووریا، لوبنان و فەلەستین و ئێران دژی مامەڵەی سەدەن بەڵام وڵاتانی دیکە بێ هەڵوێست و بێ دەنگن.
ئەوەشی دووپات کردەوە کە جیهان ڕادەگەیێنێت کە ڕەوتی مامەڵەی سەدە تەواو نابێت و شکست دێنیت چونکوو پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییە.
بۆچوونی ئێوە