بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا داوای لە دەوڵەتی ناوەندی عێراق کرد کە لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بە هەوڵی تیرۆرستی شەوی ڕابردووی کەرکووک بدۆزنه‌وه و به سزاى یاساییان بگه‌یه‌نن.
لەو پەیامەدا بارزانی وێرای ڕاگەیاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی قووڵ له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدانى ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كانى كه‌ركووك ، وتی: هه‌موو دامه‌زراوه پزیشكییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كراوه و ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارییهكن.
وتیشی: داواكارین لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان تیرۆرستان بدۆزنه‌وه و به سزاى یاساییان بگه‌یه‌نن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان زیادی کرد: به‌رده‌وامى و فراوانبوونى كاره تیرۆرستییه‌كان له ناوچه‌كانى كه‌ركووك و ده‌وروبه‌رى، ئاماژه‌ى ترسناكى كارابوونهى تیرۆر و هه‌وڵى ئاڵۆزكردنى دۆخى ئه‌و ناوچانه‌ن.
جەختیشی کرد: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵه تیرۆرستییانه پێویستى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى فیدرالى عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و هه‌ردوولا ده‌بێ به جددى كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.
Your Comment