بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەڕێگاى بەغدا و شەقامى قودس لە ماوەى ٢٠ خولەکدا شەش تەقینەوەى یەک لەدواى یەک ڕوویانداوە و بەپێی زانیارییە بەهۆى تەقینەوەکانەوە تائێستا زیاتر لە شەش هاوڵاتى گیانیان لەدەستداوە و 20ى دیکەش برینداربوون و ١٠ ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە و تێکشکاون.
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە تەقینەوەکان چواریان لەڕێگەى بۆمبى چێنراو و دوو تەقینەوەکەى دیکەش لەڕێگەى ئۆتۆمبێلەوە کراوە و دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویش لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە پووچەڵکراونەتەوە.
ڕێگاى بەغدا و شەقامى قودس کە تەقینەوەکان تێدا روویداوە زۆر قەرەباڵغن بە تایبەتی لەم ڕۆژانەی سەروبەندی جەژندا.
Your Comment