ئەگەری هەبوونی دەریای ژێر زەوینی لە پلۆتۆ

دروست کردنی هاوشێوەی کۆمپیۆتەری وێنەکانی گۆی پلۆتۆ لە کۆمەڵەی خۆر لە لایەن لێکۆڵەرەکانی زانکۆی هوکایدۆی ژاپۆنەوە لە ئەگەری هەبوونی دەریایەکی ژێرزەوینی لە ئەو گۆیە باس دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، هێشتا نادیارە سەرمای زۆر هۆی بەستەڵەک بوونی ئەو دەریایەیە یا هەبوونی لۆیەک گاز لە ژێرزەوی بووەتە هۆی گەرم مانەوەی کەشی ژێر پلۆتۆ و ئاوەکی بوونی ئەو دەریایە.

جووڵەی کەشپێوە ڕۆبۆتیکەکانی ناسا بەرەو پلۆتۆ لە جوولای ساڵی ٢٠١٥ زۆربەی ئایدیا سەرەتایی و کۆنەکانی سەبارەت بە ئەو گۆیە دوورەی کۆمەڵەی هەتاو بە تواوەتی گۆڕی.

یەکیک لە سەیرترین دۆزینەوەکانی ئەو کەشپێوە ناسینەوەی حەوزێک  لە سەر ئاستی پلۆتۆ بوو. هەبوونی ئەو حەوزە بووە هۆی گومانگەلێک لە سەر هەبوونی دەریایەکی ڕازئاوی لە ژێر رووبەری پلۆتۆ.

لە هەمان کاتدا برێک لە لێکۆڵەرەکان ئەوەیان ڕەت کردووەتەوە و دەڵێن بە پێی مەودای زۆری نێوان پلۆتۆ و خۆر، ئەو گۆیە ناوەیەکی گەرمی نییە و گەرمای بۆ هەبوونی شتە ئاوەکییەکان نییە. ئەو کەسانە دەڵێن ئەو دەریا ئەگەریش هەبێت ملیارها ساڵ پێش بووەتە سەهۆڵ.

News Code 26591

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =