بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سکای نیووز، ژان ئیو لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی یەکێتی ئەورووپا سەردانی برۆکسێلی کردووە، لە لێدوانێکدا بە دەربڕینی نیگەرانیی هەمبەر بە هەنگاوی ئەم دواییەی ئێران بۆ کەمکردنەوەی هەندێک لە پابەندییەکانی لە بەرجام. وتی: ئەورووپا هێشتاش پێداگرە لە مانەوەی ئێران لەو ڕێککەوتنەدا.
هاوکاتی ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکێتی ئەورووپا بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، ڕایگەیاند: ئێمە هێشتا پاڵپشتی دەکەین لە ڕاپەڕاندنی تەواوی بەڵێنەکانی ناو بەرجام و لەوبارەیەوە لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا کۆدەبینەوە هەتا سەبارەت بە باشترین رێکاری مومکین بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی ناو ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران گفتوگۆ بکەین.
Your Comment