بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان بە هاوکاریی ڕێکخراوی سپێهر، نوهەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی دەف نەوای ڕەحمەت بە دروشمی "هونەر، هاوڕیزی و میهرەبانی" لە بەرواری ٢٢ تا ٢٤ی گەلاوێژی ئەمساڵ و هاوکات لە گەڵ جەژنەکانی قوربان و غەدیر لە شاری سنە بەڕێوە دەبات.
سەرۆکی حەوزەی هونەری بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە ئامانجەکانی ئەم خولە لە مێهرەجانی پەرەدان بە ناوەڕۆک و چەمکی باڵای ئیسلامی و مرۆیی، دۆزینەوەی لێهاتووییەکان و گەنجانی بە توانا، بەرەنگاربوونەوەی هێرشی فەرهەنگی بە بەهرەمەند بوون لە دەفرایەتیی فەرهەنگی و هونەریی شاز و بەرز، داهێنانی ئاسەواری هونەری شاز و نامنە بۆ پەرەدان بە ئەندێشەی ئیسلامی و هەروەها بەهادن بە مۆسیقای عیرفانی و لەو رێگەوە تۆکمە کردنی یەکگرتوویی و هاودڵی لە ناو موسڵمانان ڕاگەیاند.
ئەمین مورادی بەشەکانی ئەم خولە لە مێهرەجانی نێونەتەوەیی، سەرتاسەری و لاوەکی ڕاگەیاند و وتی: بەشی نێونەتەوەیی بە شێوەی ناڕکابەری و بە پێی ئاستی داخوازیی گرووپە جۆراوجۆرەکان لە وڵاتانی ناوچە ئاراستە دەکرێت و بەشی سەرتاسەریش پێکهاتووە لە بەشەکانی گرووپ ژەنی، تاک ژەنی و مەولوویی خوێندن کە لە بەشی تاک ژەنیدا ٢ گرووپی تەمەنی ١٣ تا ١٩ ساڵ و ١٩ ساڵ بۆ سەر دەتوانن بەشداری بنوێنن.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە مێهرەجان لە ماوەی رۆژانی ٢٢ تا ٢٤ی گەلاوێژ و هاوکات لە گەڵ جەژنەکانی قوربان و غەدیر بەڕێوە دەچێ، وتیشی: بەشدرابووان دەبێ بەڵگە و نموونەی کاریان تا بەرواری ٢٢ی پووشپەڕ بۆ نووسینگەی مێهرەجان بنێرن و ئەنجامی داوەرییەکان ٥ی گەلاوێژ ڕادەگەیێندرێت.
Your Comment