ئێران هەندێ لە بەڵێنەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکی هەڵوەشاندەوە

 ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بڕیارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وەستاندنی هەندێ لە بەڵێنەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ چوارشەمە هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی وەستانی ڕەوتی جێبەجێ کردنی هەندێ لە بەڵێنەکانی ئێران لە بەرجام، ئەنجومونی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: " بەداخەوە نیازپاکی و سەبووری زیرەکانەی گەلی ئێران بێ وڵام مایەوە و جگە لە دەرکردنی هەندێ بەیاننامەی سیاسی، هێشتا ڕێکارێکی کردەیی بۆ قەرەبووی سزاکانی ئەمریکا نەگیراوەتەبەر. بۆیە ئێران بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی خۆی و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بە داخوازییەکانی دوو لایەنی ئەم ڕێککەوتنە، بژاردەیەکی جگە لە کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی لە بەردەستدا نییە.

 هەر بۆیە ئێران لە قۆناغی ئێستادا چی دیکە پابەند نییە بەو بڕگەیەی کە دەبێ بە ڕادەیەکی سنووردا ئۆرانیۆمی پیتێندراو و  ئاوی قورسی ناڤۆکی لە ناو وڵاتدا هەڵبگرێت و پاشماوەکەی بە وڵاتانی تر بفرۆشێت.

هەروەها تاران تەنیا ۶۰ ڕۆژ مۆڵەت بە وڵاتانی ۴+۱ دەدات کە بەڵێنەکانیان بە تایبەتی لە بواری بانکی و نەوتی جێبەجێ بکەن چونکوو دوای ئەو مۆڵەتە ئێران ئیدی بەڵێنی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم  وهەنگاوەکانی  بەڕۆژکردنەوەی تەکنۆلۆژیای ڕێئاکتۆری ئاوی قورسی ئەراکیش جێبەجێ ناکات.

 لە کۆتایی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم دەلاقەیەی بەرەو دیپلۆماسی کراوەتەوە زۆر بە کراوەیی نامێنێتەوە و بەرپرسیارێتی شکست هێنانی بەرجام و هەر چەشنە پاشهاتێکی دەکەوێتە ئەستۆی ئەمریکا و ئەندامانی دیکەی بەرجام.

News Code 26401

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =