بە ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی تەلەفزیۆنی میادین، شەوی ڕابردوو لە شاری ڕەقەی باکووری سووریا چەندین تەقینەوەی یەک لە دوای یەک ڕوویدا.
لە ئاکامی تەقینەوەکاندا ۱۶ شەڕڤانی هێزەکانی هەسەدە کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێن، کوژراون.
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە تەقینەوەکان کاروانێکی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکای کردبووە ئامانج.
زانیاری زیاتر لەبارەی شوێنی تەقینەوەکە و ژمارەی کوژراوان و بریندارانی ئەمریکایی بڵاونەبووەتەوە.
تا ئیستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
بۆچوونی ئێوە