هۆشداریی سەرۆکی ئێف بی ئای سەبارەت بە ڕووسیا، چین و سوپای قودس

سەرۆکی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا(ئێف بی ئای) لە لێدوانێکدا لە ئەنجومەنی پێوەندییە دەرەکییەکانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە هەوڵەکانی ڕووسیا دژی واشنتۆن و هەروەها ڕووبەڕوو بوونەوەی لە گەڵ سوپای قودسی ئێران هۆشدایی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئەنجومەنی پیوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا، کریستۆفێر وری سەرۆکی ئێف بی ئای بە وتنی ئەوەی کە ڕووسیا ٣٦٥ ڕۆژی ساڵ لە هەوڵدایە تا خەسار لە دیمۆکراسی ئەمریکا بدات، وتی: ڕووسیا دەیوێت لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٠ دەستێوەردان بکات.

ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە سوپای قودسیش وتی: جودا لە زیاد کردنی ناوی سوپای پاسداران بە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان، پرسە پێوەندیدارەکان بە هێزەکانی سوپای قودس لە خاکی ئەمریکا یا خاکی نزیکترین هاوپەیمانەکانی ئەمریکا نیشانی دەدات کە ئەبێ هەڕەشەی ئەو هێزە جیدی تر بگیردرێت.

کۆبوونەوی پرسیار و وەڵام لە گەڵ سەرۆکی ئێف بی ئای ل ەژێر ناوی " هەڕەشە جیهانییەکان لە سەر ئەمریکا" ، لە ژووری بیری ئەنجومەنی پێوەندییە دەرەکییەکان لە واشنتۆن بەرێوە چوو.

سەرۆکی ئێف بی ئای بەشێکی زۆر لە قسەکانی خۆیی لە ئەو کۆبوونەوە بە هەڕەشە سایبرییەکان، بە تایبەتی لە لایەن ڕووسیاوە، و هەروەها هەڕەشە ئابووری و تەکنۆلۆژیاییەکان لە لایەن چینەوە تەرخان کرد.

News Code 26264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =