ئەمریکا ٢ کەس و ٣ بنکەی سەر بە حزبوڵڵای گەمارۆ دا

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە گەمارۆدانی ٢ کەس و ٣ بنکەی سەر حزبوڵڵای لوبنان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە هەنگاوێکی ڕقەبەرانەدا بەرخۆدانی حزبوڵڵای لوبنانی گەمارۆ دا.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو وەزارەتخانە، ٢ کەس و ٣ بنکەی سەر بە حزبوڵڵای لوبنان خرانە نێو لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە مایک ئیوانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئاسایشی دیپلۆماسی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هەر کەسێک کە زانیاری سەبارەت بە سێ کەسایەتی بەناوبانگی حزبوڵڵا بە ناوەکانی موحەمەد بازی، ئەدهەم تەباجە و عەلی شەرارە ڕادەست بکات ١٠ ملیۆن دۆلار خەڵات وەردەگرێت.

ڕاشیگەیاند :هەروەها کەسێک کە زانیاریگەلێک ڕادەست بکات کە ببێتە هۆی پشووی کەناڵی دارایی حزبوڵڵا، ئەو خەڵاتە دەباتەوە.

News Code 26213

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =