بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، سەعد موتەلیبی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا سەبارەت بە هەواڵی پێوەندیدار بە ئەگەری نوقم بوونی بەغدا بە هۆی بارینی بارانی توند و لافاو و هەروەها هاتنە سەری ئاوی دیجلە هەڵویستی گرت.
ناوبراو زیادی کرد: ڕێژەی ئاوی ئازاد بوو لە ئاوبەندە باکوورییەکان بووەتە هۆی هاتنە سەری ئاوی ڕۆخانەی دیجلە. مەترسی بنەڕەتی لە پارێزگای دیالەیە و بەغدا ئەمنە و دۆخەکە تا ئێستا لە کۆنترۆڵ بووە. ئیدارەی پاریزگای بەغدا بە هاوکاری وەزارەتی کاروباری ئاو و حەشدی شەعبی گرووپێکی تایبەتی بۆ لێکدانەوەی پرسەکە پێک هێناوە.
لە لایەکی تریشەوە موشتاق شمری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداش وتی: ئاو نەهاتووەتە ناو ناوچە نیشتەجێیەکان و بەغدا سەرەڕای هاتنی شەپۆلی بارینیش ناچێتە ژێر ئاوەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئاستی ئاو لە برێک لە ناوچەکانی بەغدا بە تایبەتی ناوچەی ڕسافە هاتووەتە سەر. مەترسی هاتنە سەری ئاو لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی داهاتوو بە هۆی بارینی بەخوڕەوە بەرز دەبێتەوە چونکوو ریژەی ئاوی ئازاد بوو لە بەنداوەکانی موسڵ و سامڕا زیاد دەبێتەوە. سەرەڕای ئەوەی کە مەترسی نوقم بوونی بەغدا بوونی نییە بەڵام بڕێک ناوچەکانی نزیک بە دیجلە وەکوو ئەعزەمیە، مەدائێن، کرادە و جادریە مەترسیان لە سەرە.
بۆچوونی ئێوە