AP ١٣٩٨ خاکەلێوە ١٥ ٢٠:٤٩

ژنڕاڵی پۆلاندایی:

رۆژئاوا چەکی ناڤۆکی لە دژی ڕووسیا بە کار دێنێت

رۆژئاوا چەکی ناڤۆکی لە دژی ڕووسیا بە کار دێنێت

ژنڕاڵێکی پۆلانادایی بە ئاماژە بەوەی کە رۆژئاوا چەکی ناڤۆکی لە دژی ڕووسیا بە کار دێنێت، وتی: ڕووسیا بە ئاسانی وڵاتانی بالتیک داگیر دەکات و شەڕی ناتۆ لە گەڵ سوپای ڕووسیا لە پۆلانادادا دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، والدیمار سێکشیبچاک ژنڕاڵی پۆلاندایی ڕایگەیاند کە رۆژئاوا لە ئەگەری دەستدرێژی و داگیرکاریی ڕووسیا لە چەکی ئەتۆمی لە دژی ئەو وڵاتە کەڵک دەبات.

ڕاشیگەیاند: پێشتریش ئەمریکا ئامادەی کەڵک وەرگرتن لە چەکی ئەتۆمی بووە تا پێش بە داگیرکرانی پۆلانادا لە لایەن سوپای سوورەوە بگرێت و ئەو پلانانە لە ئەگەری دەستدرێژیی ڕووسیا لە بەر دەستن.

ئەو ژنڕااڵە پۆلانداییە لە درێژەدا وتی: هیچ وڵاتێکی ئەورووپی بە تەنیا توانای بەرەنگاربوونەوەی سوپای ڕووسیای نییە و پۆلانادا بەو هۆیە لە ساڵی ١٩٩٩ەوە پەیوەستی ناتۆ بووە.

والدیمار سێکشیبچاک جەختی لەوەش کرد: ناتۆ لاواز بووە و پەیوەست بوونی کەریمە بە ڕووسیا و شەڕی ناوخۆیی لە دۆنباسی ئۆکراین سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە. ڕووسیا نیگەرانی بەهێزبوونی باڵی رۆژهەڵاتیی ناتۆ نییە، چونکە هێزەکانی ئەمریکی لە پۆلاندا، ڕۆمانی و وڵاتانی بالتیک توانای گۆڕینی دۆخەکەیان نییە.

ناوبراو وتیشی: ڕووسیا بە ئاسانی دەتوانێ سەرزوینی وڵاتانی بالتیک داگیر بکات و شەڕی نێوان ناتۆ و سپای ڕووسیا لە پۆلاندادا دەبێت، هەر بۆیە ناتۆ دەبێ بەهای زیاتر بدات بە وێرشۆ وەک هاوپەیمانێکی خۆی.

News ID 25871

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha