AP ١٣٩٧ ڕەشەمە ١٦ ١٧:٤٨

وێنەگری کوردستانی تووبای زێڕینی مێهرەجانی فەجری بردەوە

وێنەگری کوردستانی تووبای زێڕینی مێهرەجانی فەجری بردەوە

عابد جەلیل پووران وێنەگری کوردستانی خەڵاتی تووبای زێڕینی یازدەهەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی هونەرگەلی وێنەیی فەجری مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێوڕەسمی کۆتایی یازدەهەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی هونەرگەلی وێنەیی فەجر ناسراو بە گرینگترین مێهرەجانی وێنەیی رۆژهەڵاتی ناڤین کە رۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) بە ئامادەبوونی جێگرایەتی هونەریی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، بەڕێوەبەری گشتیی هونەرگەلی وێنەیی وڵات و تاقمێکی زۆر لە بەڕێوەبەران و لایەنگرانی هونەری لە تەلاری وەحدەتی تاران بەڕێوەچوو، براوەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەو مێهرەجانە ناسێندران.

لەمناوە عابد جەلیل پووران وێنەگری کوردستانی و دانیشتووی هەورامان تەخت توانی خەڵاتی تووبای زێڕینی بەشی وێنەگری مسۆگەر بکات.

یازدەهەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی هونەرگەلی وێنەیی فەجر رۆژی ٨ی مانگی رێبەندان بە کردنەوەی بەشی "پلاکی ٤٠"، چالاکییەکانی خۆی لە فەرهەنگسەرای نیاوەرانی تاران لە بەشە جۆراوجۆرەکانی وەک وێنەگری، شێوەکاری، ئەنیماتۆری، جواننووسی، گرافیک و پۆستەرە، وێنە، کاریکاتێر، پەیکەرە، نیگارگەری، هونەری نوێ و وتار بە فەرمی دەست پێکرد.

شایانی باسە، جەلیل پووران ساڵی ڕابردووش دیپلۆمای باشترین وێنەگریی لە پازدەهەمین جەژنی وێنەی ساڵی ئێرانی پێبەخشراوە.

News ID 25459

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha