نۆجه‌با: بوون له‌ به‌ره‌ی به‌ره‌نگاریی تیرۆریزمی ئه‌مریکایی جێگای فه‌خره‌

بزووتنه‌وه‌ی به‌رخۆدانی ئیسلامی نۆجه‌بای عێراق له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ گه‌مارۆی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریکا دژی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: بوون له‌ به‌ره‌ی به‌ره‌نگاریی تیرۆریزمی ئه‌مریکایی جێگای فه‌خره‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئه‌لعه‌هد، بزووتنه‌وه‌ی به‌رخۆدانی ئیسلامی نۆجه‌بای عێراق کاردانه‌وه‌ی به‌ گه‌مارۆی ئه‌مریکا دژی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ نیشان دا.

له‌ به‌یاننامه‌که‌ی نۆجه‌بادا هاتووه‌: تیرۆریزمی ئه‌مریکایی هه‌میشه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ گه‌لانی چه‌وساوه‌ ده‌کات و بوونمان له‌ به‌ره‌ی به‌ره‌نگاریی له‌گه‌ڵ تیرۆریزمی ئه‌مریکایی جێگای فه‌خر و شانازی ئێمه‌یه‌.

جه‌ختیش کراوه‌: ئه‌م باج خوازییه‌ی ئه‌مریکا واتا گه‌مارۆدانی نجه‌با ئێمه‌ ناباته‌ به‌ره‌ی لاوازی و هه‌ڵوێستمان ناگۆڕێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ شه‌وی ڕابردوو وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریکا بزووتنه‌وه‌ی به‌رخۆدانی ئیسلامی نۆجه‌بای به‌ بیانووی تیرۆریزم گه‌مارۆ دا.

News Code 25427

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =