به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له نه‌هره‌ین، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداری عێراقی باسی ئه‌و شوێنه ده‌کات که ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی تێدا نێژراوه.
سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت: هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه که گوایه به‌غدادی هاتووه عێراق، هه‌مووی گومانه و ڕاستیه‌که ئه‌وه‌یه که هێستا له سووریا ده‌ژی.
ده‌شڵێت: به‌غدادی به ۴ پاسهووان هاتوچووی پێده‌کرێت و له ساڵی ۲۰۱۴ه‌وه زۆربه‌ی کات له ناو ماڵی ژێر زه‌ویندا خۆی شاردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که سه‌رچاوه‌یه‌کی عێراقی دیکه‌ش ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاندبوو که هێزه‌کانی هه‌سه‌ده‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا، که‌سێکیان ناسیوه‌ته‌وه که ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی بینیبوو پێش ئێوه‌ی له باغۆزی سووریا بچێته ده‌ره‌وه.
Your Comment