به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، گرووپی ماڵی ناسراو به به (FATF) بۆ ماوه‌ی جوار مانگی دیکه ناوی ئێرانی له چوونه ناو خشته‌ی ڕه‌شی ئه‌م گرووپ هه‌ڵسپارد.
ئه‌م گرووپه له دوایین دانیشتنی خۆیدا پاگه‌نده‌ی کرد که کۆماری ئیسلامی ئێران هێشتا هه‌موو داواکارییه‌کانی بۆ جێبه‌جێ کردنی ستاندارده‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه جێبه‌جێ نه‌کردووه.
گرووپی ماڵی ئێف ئه‌ی تی ئێف زیادی کرد: ئه‌گه‌ر ئێران تاکوو ژوئه‌نی ساڵی ۲۰۱۹ ئه‌و یاسایانه که ستانداردی ئێف ئه‌ی تی ئێفن جێبه‌جێ نه‌کات، ئه‌م ڕێکخراوه‌یه چاودیڕێ به سه‌ر ڕێکخراوه داراییەکانی ئێران دوو هینده زیاتر ده‌کات.
پێشتر ئه‌م گرووپه داراییە له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریش ئه‌م مۆڵه‌ته‌ی تاکوو فێڤرییه‌ی ۲۰۱۹ درێژ کردبووه‌وه.
تاکوو ئێسته ڕێکخراوی دیاری کردنی به‌ژوه‌ندییه‌کانی ئێران چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی بۆ واژۆ کردن و ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌ڕێوه بردووه.
بۆچوونی ئێوە