بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، جەمیل زەیابی بەرپرسی ڕۆژنامەی عەکاز چاپی عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاند کە ئەگەری هەیە چین بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ئێران و عەرەبستانی سعوودی ناوبژیوانی بکات.
ناوبراو بە وتنی ئەو باسە زیادی کرد: هەموو شتێک لە جیهانی سیاسەت ئەگەری هەیە چونکوو سیاسەت هونەری ئەگەرەکانە.
جەمیل زەیابی وتی: ئەگەر چین دڵنیا بێتەوە لە ئیرادەی لایەنەکان واتا عەرەبستان و ئێران بۆ چارەسەری کێشەکانیان دوور لە چاوەڕوانی نییە کە ناوبژیوانی نێوان لایەنەکان قبووڵ بکات.
شیاوی باسە موحەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی سعوودی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەەرێکی دوو ڕۆژە بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی چین چووەتە پەکین. سەلمان بێن عەبدولعەزیز پادشای عەرەبستان لە ساڵی ٢٠١٧ سەفەری چینی کردبوو.
Your Comment