به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له به‌ترا، به‌پرسێکی ئه‌منی عێراق به مێدیاکانی ئه‌م وڵاته وتی: سه‌رۆکی ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌که‌ی داعش و پێنج که‌س له وه‌زیره‌کانی له ده‌یره‌زوور له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا گه‌ماڕۆ دراون.
ئه‌م سه‌رچاوه عێراقییه جه‌ختی کرد: ئه‌ندامانی داعش له دواین بنکه‌یان له سووریا له ناوچه‌یه‌کی بچووک له ده‌یره‌زوور گه‌ماڕۆ دراون که که‌متر له ۷ کیلۆمه‌تره.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی که هێزه عێراقییه‌کان به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کان چاودیڕی وردی سنووره‌کان ده‌که‌ن.
تاکوو ئێسته داعش گوشاری زۆری له سه‌ره و هه‌واڵی جۆراجۆر سه‌باره‌ت به مانه‌وه و له‌ناوچوونی ئه‌م گرووپه بڵاو ده‌بێته‌وه.
شایانی باسه که خه‌لافه‌ته‌که‌ی داعش له سووریا و عێراق زیاتر له یه‌ک ساڵه شکستی هێناوه و پاشماوه‌کانی داعش له ناوچه‌ی باغوزی سووریا له شوێنێک به پانایی ۲ کیلۆمه‌تر گیریان خواردووه.
Your Comment