به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سپۆنتیک ڕاپۆرتی دا: بنکه‌ی هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له ڕه‌قه ته‌قیوه‌ته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌که حه‌تی شه‌وی ڕابردوو بووه، بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسییه‌کان له کارگه‌یه‌کی شه‌کر له ڕه‌قه هێرش کراوه‌ته سه‌ری.
تاکوو ئێسته که‌س نه‌یتوانیوه بچێته ناو شوێنی ته‌قینه‌وه‌که و ڕێگه به که‌س نادرێت زانیاری له‌مباره‌وه کۆ بکاته‌وه و هێزه‌کانی ئه‌مریکا ناوچه‌که‌یان گه‌ماڕۆ داوه.
کارگه‌ی شه‌کری ڕه‌قه له جاده‌ی ڕه‌قه و حه‌سه‌که له باکووری شاره‌که دایه.
پێشتریش سه‌رچاوه سوورییه‌کان ئاماژه‌یان دا‌و بوو که دوای سووتاندنی ئاڵای ئه‌مریکا، هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته له شاری ته‌به‌قه و پارێزگای ڕه‌قه به تاریکی شه‌و هه‌ڵاتوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کاروانێکی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له بریتی بوون له ۳۰ ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی به‌ره‌و ناوه‌ندی پارێزگای ڕه‌قه ڕێکه‌وتوون و هێزه کوردییه‌کان کاره‌بای شارۆچکه و گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری ڕه‌قه‌یان له کاتی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا پچڕاندووه.
هێزه ئه‌مریکاییه‌کان دواتر له خوێندنگه‌یه‌کی ناوچه‌ی ناوچه‌ی عاید جێگیر بوون.
ئه‌م سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان داوه که هێزه‌کانی ئه‌مریکا له شاری ته‌به‌قه کشاونه‌ته‌وه و ته‌نیا هه‌واڵگری ئه‌مریکا له‌م شاره ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان له ناوچه‌که‌یه.
چه‌ند ڕۆژ به‌ر له ئێستاش شارۆمه‌ندانی سووریا له پارێزگای ڕه‌قه خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه برد و دژی بوونی هێزه بیانییه‌کان و ئه‌مریکا ڕێپێوانیان کرد.
به‌شدار بوونان ئاڵاکانی ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسایان سووتاند و دژی ئه‌م دوو وڵاته دروشمیان وته‌وه.
Your Comment